٢٨ ئایار ٢٠٢٠ - ٠٧:٠١
بەخشرانی گەنجی سنەیی لە کاتی ئیعدام کردنی

هاوکات لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان و بە هەوڵی لقی زیندانی شۆڕاگەلی چارەسەری ناکۆکیی شاری سنە، بنەماڵەی کوژراوە لە بکوژەکەی لە پای پەتی سێدارە خۆش بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بورجعەلی بورهان پەنا جێگری دادوەری سەرۆکی گشتیی دادگەکانی پارێزگای کوردستان لە کاروباری شۆڕاگەلی چارەسەری ناکۆکیی شاری سنە، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ٢ ساڵ لەوە پێش (١٣٩٦ی هەتاوی) دوو هاوڕێی کۆن لە شاری سنە تووشی شەڕ هاتن و لەو شەڕەدا یەکیان کوژرا و ئەوی دیکەیان بە تاوانی کوشتن، لە دادگەی سزای ١ی کوردستان حوکمی تۆڵە و ئێعدامی بۆ دەرکرا.

وتیشی: هاوکات لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان و بە هەوڵی لقی زیندانی شۆڕاگەلی چارەسەری ناکۆکیی شاری سنە، توانیمان ڕەزامەندی و بەخشینی ئەوان بۆ بکوژەکە وەرگرین  و لە بەرواری ٣ی جۆەردانی ئەوساڵدا ڕەزامەندی و لێبوردنەکە یەکلایی بۆوە.

بورهان پەنا ئاماژەی بەوەش دا: بە هەوڵی خودا ئەمە یەکەمین دۆسێی سزای کوشتنەوە لەم ساڵی هەتاوی بوو کە بە بەخشین و لێبوردن کۆتایی پێ هات.